مانگی ڕابردوو 360 نەشتەگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە



تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مانگی ڕابردوو 360 نەشتەگەری جۆراوجۆر لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری لەسلێمانی ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەگەریانەی ئەنجام دراون 39 نەشتەگەریان تایبەت بووە و 93 نەشتەگەری سەرووگەورە و 210 یان نەشتەگەری گەورە و مام ناوەند بووە و 18 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری 263 پشكنینی سیتی سكان و 208 پشكنینی تیشك و 107 پشكنینی سۆنار لەو نەخۆشخانەیە كراوە و هەروەها 107 چارەسەری سروشتی و 7910 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:14:17/11/2021