لەمانگێكدا 2271 نەخۆش لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان چارەسەركراون



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 2271 كەس سەردانی كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە و 1127 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و 1144 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.


هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان 435 تیشكی ددان گیراوە و 256 پڕكردنەوەی ددان و 356 هەڵكێشانی ددان و 91 ڕێككردنەوەی ددان و 75 پاككردنەوەی ددان و 88 دروستكردنی تاقمی ددان و 900 پشكنین و چارەسەری  ددان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:11:17/11/2021