ئاگاداری تایبەت بۆ كڕینی ئۆتۆمبیلی ئەمبوڵانس


تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لەبواری بازرگانی ئۆتۆمبیل دەكاتەوە هەڵدەستێت بەئەنجامدانی پرۆسەی كەمگری بۆ كڕینی 10 ئۆتۆمبیلی ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەكانی (شەهیدانی پێنجوێن ، شەهید ڕەئوف بەگ لەهەڵەبجەی تازە، شەهید شەوكەتی حاجی موشیر لەسەید سادق ، شەهید تۆفیق لەدەربەندیخان).

هەر كۆمپانیایەك ئارەزوومەندە سی ڤی خۆی پێشكەش بكات بەهۆبەی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی 7 رۆژ لەرێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە:

1-  پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری بازرگانی ئۆتۆمبیل.
2- نووسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی هەبێت.
3- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەبێت.
4- بریكاری هەر كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی ئۆتۆمبیل بێت پێویستە وێنەیەك لەبریكارنامەكەی بهێنێت.
5- پێویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیایان لەسەر بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:55:14/11/2021