لەمانگێكدا 2330 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 2330 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و 129 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 934 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1396 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 422 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1447 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 46 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:37:14/11/2021