مانگی ڕابردوو 2159 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 2159 نەخۆش سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 883 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و 1276 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 609 تیشكی ددان گیراوە و 539 پڕكردنەوەی ددان و 443 هەڵكێشانی ددان و 140ڕێككردنەوەی ددان و 178 پاكردنەوەی ددان و57 دروستكردنی تاقمی ددان و 7 حاڵەتی چاندنی ددان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:34:14/11/2021