ئاگاداری بۆ دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی
تایبەت " تەندروستی "
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی دەكات لەماوەی 7 ڕۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان پێشكەشی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی/ نەخۆشخانەی هیوا بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندیان بۆ بەشداری كردن لە تەندەری كاری دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی بۆ نەخۆشخانەی هیوا كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.
پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت لەزەرفی داخراودا بێت و ناو و مۆری كۆمپانیای لەسەر بێت و زانیارییەكان نوێ بن و بەسەرنەچووبن:
1- ناوی كۆمپانیا، شوێنی ئۆفیسی كۆمپانیا، شوێنی كۆگای كۆمپانیا، نووسراوی بەرێوبەری ڕێگەپێدراو.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت.
3- پاكانەی ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بۆ ساڵی 2021.
4- وێنەیەك لەفەرمانی مۆڵەتی كاركردنی تایبەت بەپێدانی مۆڵەت.
5- كاری لەپێشینەیان هەبێت لەگەڵ بەرێوبەرایەتی و نەخۆشخانەی هیوا.
6- بریكارنامەی كۆمپانیای بەرهەمهێنی لەبواری دەرمان و پێداویستی تاقیگەیی هەبێت یان بریكاری ڕاستەوخۆ یان نووسراوی فەرمی یان وەكالەت پێشكەش بكات.
تێبینی: سیڤیەكان بگەڕێنرێنەوە بۆ سەرۆكی لیژنەی بەشی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3584
جار خوێنراوهتهوه
AM:08:32:04/11/2021