لێكۆڵینەوەیەك: چاكبووانی كۆرۆنا چەندین مانگ نیشانەیان دەمێنێتەوە



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە نیوەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن و پاشان چاك دەبنەوە نیشانەی درێژخایەنیان تێدا دەمێنێتەوە كەدەگاتە شەش مانگ لەدوای چاكبوونەوە.

بەپێی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە كەلەلایەن زانایانی زانكۆی پەنسلڤانیای ئەمریكی ئەنجام دراوە دەركەوتووە ئەو نیشانە درێژخایەنانەی لای چاكبووانی كۆرۆنا دەمێنێتەوە بریتیە لەهەستكردن بەگێژبوون و ئاستەنگی هەناسەدان لەگەڵ بوونی ئازار لەسنگ و جومگەكان و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا دەركەوتووە ئەو نیشانە درێژخایەنانە وەك یەك لای كەسانی پێگەیشتوو و منداڵان دەمێنێتەوە و ئەو كەسانەشی نیشانەیان تێدا ماوەتەوە باسی لەدەستدانی كێش و هیلاكی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و بوونی ئازاریان كردووە و یەك كەس لەكۆی پێنج چاكبووی كۆرۆنا باسی لەكەمبوونەوەی جووڵەی كردووە و یەك لەسەرچواری چاكبووەكانیش تووشی ئاستەنگی لەهەناسەدان بوون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 




ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:27:27/10/2021