ئاگاداری تایبەت بە دابینكردنی موەلیدە



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكات لەماوەی 7 ڕۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندیان بۆ بەشداری كردن لە تەندەری كڕینی دوو موەلیدەی (1000 KVA) بۆ بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت:

1-  مۆڵەتی فەرمی هەبێت.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
 3- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
4- تایبەتمەندی واتە كۆمپانیا تایبەتی لەدابینكردنی موەلیدە و پسپۆڕی تێدا هەبێت.
5- كاری پێشینە لەگەڵ كەرتی گشتی و تایبەت.
6 – ئەژماری بانكی كۆمپانیا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 791 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:30:29/09/2021