لەمانگێكدا 420 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ كراوە





تایبەت " تەندروستی "


بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 2972 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو و مێشك و دەماریان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.


لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 420 نەشتەرگەری چاو ئەنجام دراوە و هاوكات 1153 پكشنینی پەستانی چاوی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و 919 پشكنینی پەستانی چاو و 677 پشكنینی چاویلكە و 433 پشكنینی چاو بۆ منداڵان و 54 یاك لەیزەر و 459 ئۆ سی تی و 29 پشكنینی پانتایی چاو ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 657 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:00:09/09/2021