مانگی ڕابردوو 162 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە



تایبەت " تەندروستی "


بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 240 حاڵەتی سووتاوی تۆماركراوە و  چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.


هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 1089 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری یان كردووە و 162 نەشتەرگەری گەورە و سەرووگەورە ئەنجام دراوە و هەروەها 3865 پشكنینی تاقیگەیی و 222 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:09:58:09/09/2021

ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.