لێكۆڵینەوەیەك: وەرگرتنی دوو ڤاكسینی جیاواز بەرگری زیاد دەكات





تایبەت " تەندروستی "


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە وەرگرتنی ژەمێكی ڤاكسینی ئەسترازینكا و ژەمێك ڤاكسینی فایزەر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرگری و دژەتەنی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە كەلەوڵاتی كۆریای باشوور ئەنجام دراوە دەركەوتووە وەرگرتنی ژەمێكی ڤاكسینی ئەسترازینكا لەگەڵ ژەمێك ڤاكسینی فایزەر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی دژە تەنی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا شەش هێندە زیاتر بەراورد بەوەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاكسینی ئەسترازینكا.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا 499 كەس لەكەرتی تەندروستی بەشداریان كردووە و 100 كەسیان ڤاكسینی جیاوازیان وەرگرتووە و 200 كەسیان هەردوو ژەمی ڤاكسینی فایزەریان وەرگرتووە و ئەوانی دكەیش هەردوو ژەمی ڤاكسینی ئەسترازینكایان وەرگرتووە.
بڕی ئەو دژەتەنەی لای ئەو كۆمەڵەیە دروستبووە كە ڤاكسینی جیاجیان وەرگرتووە هاوشێوەی ئەو بڕەبووە لای ئەو كۆمەڵەیەی هەردوو ژەمی ڤاكسینی فایزەریان وەرگرتووە.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 647 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:24:03/08/2021