مانگی ڕابردوو 1556 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
تایبەت " تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 1556 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و 118 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 587 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 969 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 298 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 869 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 39 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 848
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:09:03/08/2021