لەمانگێكدا 3253 نەخۆش سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردووە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 3253 نەخۆش سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 1633 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و 1620 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 424 تیشكی ددان گیراوە و 375 پڕكردنەوەی ددان و 598 هەڵكێشانی ددان و 221 ڕێككردنەوەی ددان و 137 پاكردنەوەی ددان و 102 دروستكردنی تاقمی ددان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 649
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:07:03/08/2021