لەشاری قەڵادزێ بڕێك حەب و ماددەی هۆشبەر لەناوبرا




تایبەت " تەندروستی"

لەلایەن لیژنەیەكی هاوبەشی نوێنەرانی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نوێنەرانی دادگای سلێمانی و دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی ڕاپەڕین لە سووتوخانەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ بڕێك حەب و ماددەی هۆشبەری سووتێنرا و لەناوبرا.

ئەو ماددە هۆشبەرانەی سووتێنرا و لەناوبرا بریتی بوون لەیەك كیلۆ و 409 گرام حەشیش و یەك كیلۆ و 803 گرام ماددەی ئەمفیتامین و سێ پارچە و 99 دەنك حەبی ترامادۆڵ و 650 دەنك حەبی هۆشبەر و 237 دەنك حەبی جۆراوجۆر و 7 پارچەی سپی پێچراوە و 2 كیس مەوادی گوماناوی و برێك مۆرفین.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1010 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:05:22/06/2021