دوو ملیار و 600 ملیۆن ڤاكسین لەسەرتاسەری جیهان بەكارهێنراوە

تایبەت " تەندروستی "

زانكۆی جۆنز هۆبكینزی ئەمریكی بڵاویكردەوە تائێستا 2 ملیار و 600 ملیۆن و 46 هەزار ڤاكسینی دژی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا بەكارهێنراوە و زۆرترین ڤاكسین لەوڵاتی چین بەكارهێنراوە.

بەپێی ئامارەكان چین یەكەم وڵاتە لەڕووی بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆناوە و پێشكەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە و یەك ملیار و زیاتر لە 10 ملیۆن و 489 هەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لەو وڵاتە بەكارهێنراوە.

ئەمریكا لەپلەی دووەمی بەكارهێنانی ڤاكسینە و 317 ملیۆن و زیاتر لە 464 هەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لەجۆرەكانی فایزەر و مۆدێرنا و جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن لەو وڵاتە بەكارهێنراوە و هندستان لەپلەی سێیەمی بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادایە و 276 ملیۆن و زیاتر لە 693 هەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لەو وڵاتە بەكارهێنراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:10:36:22/06/2021

ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.