لێكۆڵینەوە لەنیشانەكانی ڤاكسینی فایزەر و مۆدێرنا دەكرێت



تایبەت " تەندروستی "

دوای تۆماركردنی چەندین حاڵەتی هەوكردنی دڵ لەدوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ، لێكۆڵینەوە دەكرێت دەربارەی نیشانەكانی ڤاكسینی فایزەر و مۆدێرنا.

لێپرسراوانی تەندروستی ئەمریكا لێكۆڵینەوە دەكەن لەو ڕاپۆرتانەی باس لەدروستبوونی هەوكردنی دڵ دەكەن لای هەرزەكاران و گەنجان لەدوای وەرگرتنی دووەم ژەمی ڤاكسینی فایزەر و مۆدێرنا.

سەنتەری ئەمریكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و خۆپاراستن سی دی سی بڵاویكردەوە هەرچەندە ڕوون نیە ئەو هەوكردنەی دڵە بەهۆی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆناوە دروست بووبێت و هەرچەندە ڕاپۆرتەكان لەوبارەیەوە دەگمەنە، بەڵام لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت.

سەنتەری ئەمریكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و خۆپاراستن 275 ڕاپۆرتی لەبەردەستدایە لەبارەی دروستبوونی هەوكردنی دڵ لەنێوان تەمەنی 16 بۆ 24 ساڵی لەنێو زیاتر لە12 ملیۆن ژەمی دووەمی ڤاكسینەكان كەدراوە بەهاوڵاتیان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1825 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:56:15/06/2021