كۆرۆنا كاریگەری مەترسیداری لەسەر ژنانی دووگیان هەیە




تایبەت " تەندروستی "


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە ژنانی دووگیان كاتێك تووشی كۆرۆنا دەبن مەترسیەكی زیاتریان لەسەرە بۆ گیان لەدەستدان و مانەوە لەبەشی چاودێری وورد لەگەڵ لەدایكبوونی پێشوەختەی منداڵەكانیان و دەرەنجامەكانی دیكە.

ئەو لێكۆڵینەوەیە لەژێر چاودێری سندوقی لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی ئۆكسفۆرد ئەنجام دراوە و تێیدا لێكۆڵینەوە كراوە لە700 ژنی دووگیان و 1400 ژن لە 18 وڵات لەوانە ئەمریكا و ئەمریكای ناوەڕاست و باشوور و ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا و زەنگی مەترسی لێدراوە لەبارەی مەترسیەكانی كۆرۆنا لەسەر ژنانی دووگیان.

لەلێكۆڵینەوەكە ئاماژەبەوەكراوە بەهۆی دووگیانیەوە گۆڕانكاریی لە لەشی ژنان ڕوودەدات و ئەوەش وادەكات زیاتر ئەگەری تووشبوون بەكۆرۆنایان لێ بكرێت و دەكرێت ژنانی دووگیان لەڕێگەی خۆكوتان و وەرگرتنی ڤاكسینەوە پارێزراوبن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1002 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:16:25/04/2021