بەریتانیا دڵنیایی دەدات لەبارەی پارێزراوی ڤاكسینی ئەسترازینكا



تایبەت " تەندروستی"

دەستەی ڕێكخستنی دەرمان لە بەریتانیا هانی بەردەوامبوونی بەكارهێنانی ڤاكسینی ئەسترازینكا دەدات دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرباری تۆماركردنی 7 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەوڵاتەكەی بەهۆی خوێن مەینی دەگمەن لەدوای وەرگرتنی ئەو ڤاكسینە.

ئەو دەستە بەریتانیە بڵاویكردەوە ڕوون نیە ڤاكسینی ئەسترازینكا بووبێتە هۆی دروستبوونی جەڵتە و پێداچوونەوەی وورد بۆ ڕاپۆرتەكانی دروستبوونی خوێن مەینی دەگمەن لەدوای وەرگرتنی ڤاكسینی ئەسترازینكا بەردەوامە.

دەستەی ڕێكخستنی دەرمان لەبەریتانیا ئاماژەی بەوەكرد تێبینی 30 حاڵەتی خوێن مەینی دەگمەنی كردووە لەكۆی دابەشكردنی زیاتر لە 18 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی ئەسترازینكا و مەترسی پەیوەندیدار بەو خوێن مەینە زۆر كەمە.

د.جۆن رین بەرێوبەری دەستەی رێكخستنی دەرمان لەبەریتانیا ڕایگەیاند: سوودەكانی ڤاكسینی ئەسترازینكا بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زیاترە لە مەترسیەكان و پێویستە خەڵكی بەردەوام بن لەبەكارهێنانی ئەو ڤاكسینە.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:26:04/04/2021

ئه‌م بابه‌ته 309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.