ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی تاقیگەیی بۆ پشكنینی كۆرۆنا



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكات لەماوەی 7 رۆژ لەرێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری كاری دابینكردنی پێداویستی تاقیگەیی بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سەرجەم نەخۆشخانەی سەر بەسنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و چەمچەماڵ و دەربەندیخان كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت و نوێ بن و بەسەرنەچووبن:

1-  پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
2- مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی تەندروستی.
3- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
4-  تایبەتمەندی.
5- كاری پێشینە لەگەڵ كەرتی تایبەت یان گشتی ئەگەر هەبێت.
6- ستۆكی كۆگا.
7- بریكارنامەی كۆمپانیای بەرهەمهێن ئەگەر هەبێت.

تێبینی: لەكاتی بوونی هەر هەڵەیەك لەخاڵەكانی 1 و 2 و 3 كۆمپانیا دووردەخرێتەوە لەبەشداری كردنی پرۆسەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:26:11/01/2021