ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی پەلی دەستكرد





تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لەبواری پێداویستی پزیشكی دەكات هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پرۆسەی كەمگری بۆ دابینكردنی پێداویستی پەلی دەستكرد ئاماژەبۆكراو بۆ نەخۆشخانەكانی سنووری بەرێوبەرایەتیەكەی.

هەر كۆمپانیایەك ئارەزوومەندە سیڤی خۆی پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكات بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە ئاماژەیان بۆ كراوە.

دواكات بۆ پێشكەشكردن بەرواری 25/11/2020 كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی دەبێت.

1-  دەبێت كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری پێداویستی پزیشكی.
2- مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی تەندروستی هەبێت.
3- پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی هەبێت.
4- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەبێت.
5- ستۆكی هەبێت لەكۆگادا.
6- پێویستە كاری پێشینەی هەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:41:23/11/2020