تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا بەتەنیا بە ڤاكسین لەناوناچێت



تایبەت " تەندروستی "

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشوازیكرد لەو هەواڵە دڵخۆشكەرانەی تایبەت بە بەرەوپێشچوون لەدۆزینەوەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بڵاودەكرێنەوە و تەئكیدی كردەوە لەپێویستی خاونەبوونەوە لەبەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.


د.تیدروس ئادهانۆم بەرێوبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ووتی: تائێستا زانیاری هاندەر وەردەگرن لەبارەی ڤاكسینەكانی دژی كۆرۆنا و پێویستە بەووریاییەوە گەشبین بن لەبارەی گەیشتنە شێوازی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەچەند مانگی داهاتوودا.

ڕایگەیاند: ڤاكسین بەتەنیا نابێتە هۆی بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ڤاكسین رۆڵی دەبێت، بەڵام نابێتە جێگرەوەی شێوازەكانی دیكەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە.

بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانی توندی خۆی نیشاندا بەرامبەر زیادبوونی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەندێك وڵات و ئاماژەی بەوەكرد لەپێدانی ڤاكسین ئەولەویەت دەدرێت بە تیمە تەندروستیەكان و بەساڵاچووان و ئەو كەسانەی مەترسیان لەسەرە.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە / العربية.نت
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:10:58:17/11/2020

ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.