ماوەی گواستنەوەی كۆرۆنا لەكەسی تووشبووەوە دەستنیشانكرا


تایبەت " تەندروستی"

پسپۆرێكی ڕووسی بواری پەتاكان بڵاویكردەوە كەسی تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا پێش دەركەوتنی یەكەم نیشانەی تووشبوون بە 3 بۆ 4 ڕۆژ دەتوانێت كەسانی چواردەوری تووش بكات و لەكاتی یەك هەناسەدان نزیكەی 200 بەشی وودری ڤایرۆسەكە بەهەوادا بڵاودەبێتەوە.

پرۆفیسۆر ناتالیا یشینی شنایا پسۆڕی بواری پەتاكان بەئاژانسی هەواڵی نوڤستی ڕووسی ڕاگەیاند: توانای كەسی تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی چواردەوری دەگاتە ترۆپكی پێش دوو رۆژ لەدەركەوتنی نیشانەكان و لەدوای یەكەم ڕۆژی دەركەوتنی نیشانەكان.

ئەو پسپۆڕە ڕوونیكردەوە: توانای كەسی تووشبوو بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە دەست دەكات بەنەمان لەدوای دوو رۆژ لەدەركەوتنی نیشانەكان و دواتر ووردە ووردە نەخۆشیەكە نامێنێت.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ العربية.نت
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:38:02/11/2020

ئه‌م بابه‌ته 6077 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.