زیاتر لە 10 ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا لەجیهان چاكبوونەتەوە

تایبەت " تەندروستی "

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان ژمارەی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە 16 ملیۆن تووشبووی تێپەڕاندووە، بەڵام  ژمارەی ئەو كەسانەی چاكبوونەتەوە هیوا بەخشە.

بەپێی ئامارە ڕەسمیەكان ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە و نەخۆشیەكەیان تێپەڕاندووە گەیشتۆتە 10 ملیۆن و 52 هەزار كەس لەجیهان.

لەئەمریكا زیاتر لەنیوەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و ژمارەی چاكبووەكان لەو وڵاتە دوو ملیۆن و 90 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و لەبەرازیل نزیكەی نیوەی تووشبووانی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و یەك ملیۆن و 634 هەزار حاڵەتی چاكبوونەوە تۆماركراوە.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:59:27/07/2020

ئه‌م بابه‌ته 178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.