تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا وەك دوژمنی مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە

تایبەت " تەندروستی"

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی ژمارەیەك وڵات بەئاراستەی هەڵەدا دەرۆن و ڕێوشوێنی تەندروستیان نەگرتۆتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

د.تیدروس ئەدهانۆم بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەلێدوانێكدا ووتی: بەم نزیكانە گەڕانەوە نابێت بۆ بارودۆخی سروشتی و ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك دوژمنی ژمارە یەكی ئاشكرای مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە.

روونیكردەوە: ئەوەی زۆرینەی حكومەتی وڵاتان و تاكەكان ئەنجامی دەدەن پێویست نیە بۆ بنبڕكردنی ئەو ڤایرۆسە و ژمارەیەكی زۆری وڵاتان ئاراستەی هەڵەیان گرتۆتەبەر.

بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لەوڵاتان كرد ستراتیژی گشتگیر دابرێژن بەئامانجی دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕزگاكردنی هاوڵاتیان و ئاماژەی بەوەكرد ئەگەر پابەندبوون نەبێت بەپرەنسیپ و بنەماكان ئەوا پەتای كۆرۆنا تەنیا بەیەك ئاراستەدا دەڕوات و بارودۆخەكە بەرەو خراپتر دەڕوات.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:41:15/07/2020

ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.