ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن دەچێتە خانەكانی لەش





تایبەت " تەندروستی "

ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتی بەستووە بەو چوكڵانەی لەچواردەوریەتی هاوشێوەی بزمار و دڕك و وادەكات بەخانەكانی لەشەوە بلكێت و كۆرۆنا چوكڵەكانی بەشەكر دادەپۆشێت و دەڕوات بۆ خانەكان و  سیستمی بەرگری لەش دەخەڵەتێنێت.


زانایانی زانكۆی Southampton ی بەریتانی بۆیان دەركەوت ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی ڤایرۆسەكانی دیكە خۆی لەبەردەم سیستمی بەرگری لەش ڕاگیرناكات، تەنیا بە هەڵخەڵەتاندن و خۆگۆڕین نەبێت و بەبێ ئەو خۆگۆڕینە ئەو ڤایرۆسە هیچ نەدەبوو.

ڤایرۆسی كۆرۆنا چوكڵەكانی بەشەكرەمەنی دادەپۆشێت و پرۆتینەكانی لەپشتەوە دەشارێتەوە و بەو شێوازە سیستمی بەرگری لەش بە دوژمنی دانانێت و بەو شێوەیە دەڕواتە لەشەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 4838 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:14:12/04/2020