چۆن ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتی پژمین و كۆكە بڵاودەبێتەوە





تایبەت " تەندروستی "

ووردیلەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتی پژمین یاخود كۆكەی كەسی تووشبوو لە لووت و دەمەوە بەهەوادا پەرش و بڵاودەبێتەوە بەشێوەی ستوونی و ئاسۆیی بۆ ماوەی چەند خولەكێك.



كۆمەڵێك زانای زانكۆی Aalto University ی فیلەندا بەهاوكاری چەند دەزگایەكی دیكە گرتەیەكی شیكاری سێ دووریان ئامادەكرد لەبارەی چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ووردیلەی كۆكە و پژمینی كەسی تووشبووی كۆرۆنا و ئەو مەودایەی ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاودەبێتەوە.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا دەركەوت ووردیلەی كۆكە و پژمینی كەسی تووشبوو بەكۆرۆنا بۆ ماوەیەك لەهەوادا دەمێنێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ كەسانی دیكە تەنانەت لەدوای رۆیشتنی كەسی تووشبوو ، هەربۆیە رێنوێنی هاوڵاتیان دەكرێت كە دووربكەونەوە لەشوێنی قەرەباڵغ و داخراو بەپێی توانا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 1791 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:47:12/04/2020