چالاكی تەندروستی بەبێ ڕەزامەندی پێشوەخت ئەنجام نادرێت

تایبەت " تەندروستی "

لەناو بینای بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبونەوەیەك بەسەرپەرشتی د.سەیوان حەمید لێپرسراوی بەشی كردە پزیشكیەكان لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەك لە لێپرسراوانی تەندروستی و گروپ بەرێوەچوو لەپێناو جێبەجێكردنی رێنمایی نوێ لەبارەی ئەنجامدانی كۆنفرانس و سیمینار و چالاكی تەندروستی لەناوەندە تەندروستیەكان.

لەكۆبونەوەكەدا تەئكیدكرایەوە بەپێی فەرمان و رێنمایی نوێ پێشكەشكردنی سیمینار و ئەنجامدانی پشكنینی گشتی و بڵاوكردنەوەی پۆستەر و كردنەوەی خولی زانستی و پزیشكی و فریاگوزاری بۆ پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و پەرستار و هاوڵاتیان و فەرمانبەران تەنیا بەفەرمانی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لەلایەن سەنتەری پەرەپێدان و لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی بەشی كردە پزیشكیەكان دەكرێت.

لەكۆبونەوەكەدا ئاماژە بە گشتاندنی وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرا كە هیچ گروپ و رێكخراو و ناوەندێك مافی ئەنجامدانی سیمینار و بڵاوكردنەوەی پۆستەر و چالاكی تەندروستی و بەخشینی بڕوانامەی نیە لەناو نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكان بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی و ئاگاداركردنەوەی بەشی كردە پزیشكیەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:01:23:05/11/2019

ئه‌م بابه‌ته 1105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.