لەسلێمانی یادی ڕۆژی جیهانی بێ هۆشكاران بەرزڕاگیرا



تایبەت " تەندروستی "

لەرێوڕەسمێكدا لەهۆڵی تەلاری خێزانی بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و محەمەد عەلی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ كاروباری كارمەندان و هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و كۆمەڵەی كارگێڕانی تەندروستی و ژمارەیەك لەپزیشكان و بێهۆشكاران، یادی ڕۆژی جیهانی بێ هۆشكاران كرایەوە.

لەوتەیەكدا د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی بێ هۆشكاری كرد و ڕایگەیاند: هۆبەی بێ هۆشكاران لەناو ناوەندی تەندروستیدا جێ دەستیان دیارە.

وتیشی: هەر بڕیارێك بدرێت لەبارەی دامەزراندنەوە لە ناوەندەكانی تەندروستیدا پزیشك و كارمەندانی بێ هۆشكار لە بیرناكەن و پێویستیان پێیان دەبێت.

لەبەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا پارچە ڤیدیۆیەك لەسەر كار و چارلاكییەكانی هۆبەی بێ هۆشكاران پەخشكرا و دواتر لەلایەن بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی و لێپرسراوانی تەندروستی خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو ناوەندە تەندروستیانەی هۆبەی بێ هۆشكارانیان تیدایە و ماندووبوونەكانیان بەرز نرخێنرا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 17201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:56:16/10/2019