ژمارەیەك ناوەندی تەندروستی لە شارەزوور بەسەركرانەوە



تایبەت " تەندروستی "

د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەیاوەری د.سەفین ڕەسوڵ بەرێوەبەری بەشی پلان و بەدواداچوونی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی تەندروستی سەردانی ژمارەیەك نەخۆشخانە و مەڵبەندی تەندروستی كرد لە سنووری قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوا.

لەو سەردانە مەیدانیەدا هەریەك لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئووف بەگ و مەڵبەندی شەهید سەرداری ئەندازیار و مەڵبەندی تەندروستی زمناكۆ لەقەزای شارەزوور و مەڵبەندی شەهید چیا لەناحیەی وارماوا بەسەركرانەوە. 

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەنزیكەوە گوێبیستی داواكاری و خواستی ستافی ئەو نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیانە بوو لەپێناو باشتر راپەڕاندنی كاروبارەكان و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی سنوورەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1697 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:21:15/10/2019