ڕۆژی جیهانی چارەسەری سروشتی لەسلێمانی بەرز ڕاگیرا



تایبەت " تەندروستی "

بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و هۆبەی چارەسەرانی سروشتی، لەڕۆژی جیهانی چارەسەرانی سروشتی 8ی ئەیلول مەراسیمێك لەهۆڵی ڕاپەڕینی زانكۆی سلێمانی بەرێوەچوو.


مەراسیمی یادی رۆژی جیهانی چارەسەری سروشتی بەئامادەبوونی محەمەد عەلی جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای  كارمەندانی تەندروستی و لێپرسراوی هۆبەی چارەسەرانی سروشتی و ژمارەیەك لەپزیشك و كارمەندانی تەندروستی بەرێوەچوو.

لەمەراسیمەكەدا ووتاری هۆبەی چارەسەرانی سروشتی و لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی خوێندرایەوە و دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر ژمارەیەك لەكارمەندانی چارەسەرانی سروشتی لەناوەندە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ودەوروبەری دابەشكرا.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:01:38:08/09/2019

ئه‌م بابه‌ته 318 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.