رێوشوێن بەرامبەر ژەهراوی بوونی ژمارەیەك كارمەند دەگیرێتەبەر




تایبەت " تەندروستی "

دوای ئەوەی دوێنێ 8 كارمەندی كۆمپانیایەكی پاككەرەوە لەناو نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی ژەهراوی بوون بەهۆی خواردنەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رێوشوێن بەرامبەر ئەو رووداوە دەگرێتەبەر و غەرامەی كۆمپانیەكەی كرد و مۆڵەتێكی بۆ دیاری كرد.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا ووتی: ژمارەیەیەك كارمەندی كۆمپانیای پاككەرەوە لەناو نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی ژەهراوی بوون بەهۆی ئەو خواردنەی لەلایەن كۆمپانیاكەوە بۆیان ئامادە دەكرێت كەشوێنی خواردن دروستكردنەكە لەڕووی تەندروستی و ژینگەوە گونجاو نیە، سێ لیژنەی تایبەتی پێكهێنرا و دەست بەجێ بەدوداچوون دەستیپێكرد.

وتیشی: ئەوانە كارمەندی كۆمپانیای پاككەرەوەن و لەلایەن خودی كۆمپانیاكەیان خواردنیان بۆ ئامادە دەكرێت، بڕیاریدا بەغەرامەكردنی كۆمپانیاكە بەبڕی یەك ملیۆن دینار و داخستن و گۆڕینی ئەو شوێنەی خواردنی تێدا ئامادەكرێت لەماوەی 48 كاتژمێردا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:52:02/09/2019