لەجەژندا 3999 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنیان كردووە
تایبەت " تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ڕۆژانی پشووی جەژنی قورباندا 3999 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنیان كردووە لەشاری سلێمانی و لەو ڕێژەیە 256 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی فریاكەوتن 19 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 51 برینداری شەڕكردن و چەقۆ و 20 برینداری كەوتنەخوارەوە و 39 برینداری رووداوی جیاجیا تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 548
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:41:19/08/2019