تیمێكی پزیشكی ددان سەردانی خانەی بەساڵاچووانیان كرد
تایبەت " تەندروستی "
بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، تیمێكی پسپۆڕی پزیشكی ددان بەسەرپەرشتی د.نەریمان ئەحمەد لێپرسراوی هۆبەی نەخۆشیەكانی دەم و ددان سەردانی خانەی بەساڵاچوانیان كرد لەگەڕەكی بەكرەجۆ بەمەبەستی پشكنین و چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی دەم و ددانی پیاو ژنە بەساڵاچووەكانی ئەو خانەیە.
لەو سەردانەدا ژمارەیەكی زۆر لە بەساڵاچووەكان بینران و پشكنیان بۆ ئەنجامدرا و ناوی ئەو نەخۆشانە تۆماركرا كەپێویستیان بەچارەسەر هەیە، لەڕێگەی بەشی تەندروستی خانەكەوە هەماهەنگی كرا كە بەبێ بەرامبەر لەناو سەنتەرەكانی دەم و ددان چارەسەری گرفتەكانی ددان بۆ بەساڵاچووان بكرێت.
لای خۆیانەوە بەساڵاچووان و بەرپرسانی خانەی بەساڵاچووان ئەو هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و تیمە پزیشكیەكەیان بەرزنرخاند و داوایان كرد تیمی پزیشكی پسپۆڕیەكانی دەروونی و هەناوی سەردانی خانەكە بكەن بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی بەساڵاچووان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 732
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:10:18/08/2019