دووخولی گرنگی ڕاهێنان بۆ پەرستاران كرایەوە





تایبەت " تەندروستی "


لەدرێژەی كارو چالاكیە تەندروستیەكان ، سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی دوو خولی ڕاهێنانی جیاوازی لەسەردانانی سۆندەی میز و تیماركردن بۆ پەرستاران كردەوە.


لەخولی یەكەمدا بەشێوەیەكی زانستی بەشداربووان ئاشنادەكرێن بەچۆنیەتی دانانی سۆندەی میز بۆ نەخۆش لەلایەن پەرستاران ، هەروەها خولێكی ڕاهێنان لەسەرچۆنیەتی تیماركردنی برین بۆ ژمارەیەك لەپەرستاران كرایەوە بەمەبەستی فێربوون لەسەرچۆنیەتی تیماركردن بەشێوەیەكی زانستیانە.

بەپێی ووتی  سەرپەرشتیارانی خولەكە خولی یەكەم  بۆماوەی سێ ڕۆژە و  تێیدا 21 پەرستار بەشداری دەكەن  كەتایبەتە بەچۆنیەتی دانانی سۆندەی میز بۆ نەخۆش و لەخولی دووەمدا بەشداربووان دابەشكراون بەسەر سێ گروپ و لەماوەی سێ هەفتەدا چەندین وانە لەسەرچۆنیەتی تیماركردن بە بەشداربووان دەوترێتەوە.

ئا: ئەنوەرحەمەغەریب - هاوكار سەڵاحەدین
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 1157 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:48:16/07/2019