لەشەش مانگدا زیاتر لە 15000 منداڵ لەنەخۆشخانە داخڵ كراون

تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 15 هەزار و 283 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی داخڵكراون، هەروەها 13 هەزار و 119 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری بەیانیان كردووە.


لەو ژمارەیە 4253 منداڵ تووشی هەوكردنی گەدە و سكچوون بوون و 7408 منداڵ تووشی هەوكردنی قوڕگ و كۆئەندامی هەناسە و رەبۆ بوون و هەروەها لەو ماوەیەدا گیان لەدەستدانی 42 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەكە لەشەش مانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 3589 تیشك گیراوە و هەروەها 2509 سۆنار و 1026 ئیكۆ و 107 نازوور كراوە.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:16:10/07/2019

ئه‌م بابه‌ته 326 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2015. dohsuli.com . All Rights Reserved.