بەكارهێنانی زۆری مۆبایل زیان بەمرۆڤ دەگەیەنێت





تایبەت " تەندروستی "

زیانەكانی بەكارهێنانی مۆبایل لەسەر مێشك و جەستەی مرۆڤ هاوتای زیانەكانی جگەرەكێشان وایە و ئەو شەپۆلانەی لەمۆبایل دەردەچن ڕاستەوخۆ دەچنە شانەكانی جەستەی مرۆڤ و شانەكان دەبڕن و گەرمی دەكەن.


ئەوتیشكەی لەكاتی قسەكردن لەمۆبایل دەردەچێت خانەكانی لەش دەیمژێت و دەبێتە هۆی تێكشكاندنیان و بەوەش مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجە زیاد دەكات.

پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن بەگشتی مۆبایل زیانی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ و رێنمایی دەدەن مۆبایل نەدرێتە دەستی منداڵ، چونكە زیان بەخانەكانی مێشكیان دەگەیەنێت و پێویستە هەوڵ بدرێت كەمتر مۆبایل بەكاربهێنرێت و لەكاتی بارگاوی كردن مۆبایل بەكارنەهێنرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 3467 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:46:11/06/2019