لەجەژندا 1735 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن یان كردووە




تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز 1735 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی یان كردووە و 141 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە ماونەتەوە بەمەبەستی چاودێری كردن و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

هەر بەپَی ئامارەكە لەرۆژانی جەژنی رەمەزاندا لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی 8 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 14 حاڵەتی شەڕ و پێكدادان و چەقۆ و 5 حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و 2 برینداری فیشەك و تەقەمەنی و 20 برینداری رووداوی جیاجیا لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە و هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان تۆمارنەكراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1007 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:52:10/06/2019