رێنمایی خۆپاراستن لەدروستبوونی پەڵە و زیبكە




تایبەت " تەندروستی "

د. گەشین كەمال شامحەمەد پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست و جوانكاری تایبەت بۆ سایتی " تەندروستی " چەندین رێنمایی دەخاتەڕوو بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەپەڵە و دروستبوونی زیپكە و چارەسەركردنی.


ڕێنمایی تایبەت بەپەڵە: 


- بەكارهێنانی دژە خۆر بە بەردەوامی.
 -  بەكارهێنانی چارەسەری پەڵە لەزووترین كاتدا.
- بەكارهێنانی چاویلكە و كڵاو لەكاتی خۆری زۆر و بەتین.
- دووركەوتنەوە لەبەركارهێنانی ئەو ماددانەی زیان بەپێست دەگەیەنێت وەكو مادەی ستیرۆدیدی بەهێز.

ڕێنمایی تایبەت بە زیبكە: 

- دەست لێنەدان لەزیبكە و تەقاندنی.
- بەكارهێنانی مكیاجی  بێ چەوری  لەلایەن خانمان.
- بەكارهێنانی پاككەرەوەی تایبەت بەپێستی چەور.
- بەكارهێنانی  چارەسەری زیبكە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ.
-  واباشترە خواردنی چەوری و شیرەمەنی كەم بكرێتەوە. 

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 2070 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:13:21/05/2019