ژمارەیەك نەشتەرگەری سەركەوتووی دڵی مندڵان ئەنجام درا
تایبەت " تەندروستی "
تیمێكی پزیشكی ئیتاڵی لەسەر بانگهێشتی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و بە هاوكاری پزیشكانی سلێمانی 8 نەشتەرگەری دڵی منداڵان یان لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی ئەنجام دا.
سەردانی ئەو تیمە ئیتاڵیە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەشاری سلێمانی بەردەوم دەبێـت و تائێستا ئەوە نۆهەمین جارە بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ دڵی منداڵان سەردانی سلێمانی یان كردووە و چەندین نەشتەرگەرییان ئەنجامداوە.
سەرۆكی تیمەكە بەسایتی " تەندروستی " ڕاگەیاند بەردەوام دەبن لە پێشكەش كردنی هاوكاری و خزمەتگوزاری تەندروستی بەتایبەتی لەبواری نەشتەرگەری دڵی منداڵان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1691
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:37:18/04/2019