لەكۆبونەوەیەكدا كێشەی نەخۆشخانە ئەهلیەكان تاوتوێكرا



تایبەت " تەندروستی "

بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.سەفین  لێپرسراوی بەشی پلان و د.سامان مەحمود لێپرسراوی بەشی بەدواداچوون لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبونەوەیەك لەگەڵ لێپرسراوانی نەخۆشخانە ئەهلیەكانی شاری سلێمانی بەرێوەچوو.

لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر كێشەكانی نەخۆشخانە ئەهلیەكان و پشتیوانی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ نەخۆشخانە ئەهلیەكان  دووپاتكرایەوە و تەئكیدكرایەوە لەپابەندبوون بەڕێنماییەكان لەپیناو خزمەتی گشتی و هاوڵاتیان.

لای خۆیەوە د.سەفین ڕەسوڵ لێپرسراوی بەشی پلان كارنامەی بەشەكەیانی بۆچۆنیەتی مامەڵەكردن لەداهاتوودا لەگەڵ نەخۆشخانە ئەهلیەكان خستەڕوو.

لەلایەن د.شلێر فایەق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون چەند سەرنجێك لەبارەی  هەماهەنگی كردن لەنێوان كەرتی گشتی و ئەهلی بەتایبەتی لە خزمەتگوزاری تەندروستی خرایەڕوو.

ئا: ئەنوەرحەمە غەریب - مەریوان جەمال
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:40:15/04/2019