كۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشیەكانی دڵ لەسلێمانی دەستیپێكرد

تایبەت " تەندروستی "

لەشاری جوان لەسلێمانی بەبەشداری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ی.ن.ك و د. ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەن و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی و پزیشكانی ناوخۆیی و عەرەبی چوارەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بەنەخۆشیەكانی دڵ دەستی بەكارەكانی كرد.

لەلێدوانێكدا بۆ سایتی " تەندروستی" د.ئارام جەمال میرزا پسپۆری نەخۆشیەكانی دڵ و سەرۆكی كۆنفرانس ڕایگەیاند: كۆنفراسەكە ماوەی 3 رۆژ دەخایەنێت و زیاترلە 200 پزیشكی ناوخۆیی و عیراقی و عەرەبی ئامادەی كۆنفرانسەكەن كەسەرجەمیان پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ و قەستەرە و شەبەكە و باڵۆن و نەشتەرگەری دڵن.

وتیشی: لەكۆنفراسەكەدا ژمارەیەك توێژینەوەی نوێ‌ و چۆنیەتی نەشتەرگەری نوێ‌ دەخرێتەڕوو و پزیشكانی زیاتر لە 12 وڵات بەشدارن و بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ پێنج نەشتەرگەری و توێژینەوە لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵەوە بۆ هۆڵی كۆنفرانس دەگوازرێتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:02:11/04/2019

ئه‌م بابه‌ته 734 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2015. dohsuli.com . All Rights Reserved.