سەنتەری ژیانەوە شوێنێك بۆ گێڕانەوەی هیوا بۆ مرۆڤەكان




تایبەت " تەندروستی "


سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی شێرپەنجە بەتیشك لەساڵی 2009دا دامەزراوە و لەهەموو پارێزگاكانی هەرێم و عیراقەوە تووشبووانی شێرپەنجە ڕوولەو سەنتەرە دەكەن بەمەبەستی چارەسەر وەرگرتن.


لەئێستادا ئەو سەنتەرە خاوەنی  دوو ئامێری چارەسەرە بەتیشكی دەرەكی (لیناك) لەگەڵ ئامێرێكی تیشكی ناوەكی، وەك لێپرسراوانی سەنتەری ژیانەوە ئاماژەی بۆدەكەن سەنتەرەكەیان تاكە سەنتەرە لەهەرێمی كوردستان و عیراق ئەو ئامێرەیان هەبێت  كەئەوەش دەستكەوتێكی  گەورەی دیكەی تەندروستی سلێمانیە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 2452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:42:26/03/2019