ئاماری نەخۆشخانەی شار لە رۆژانی پشووی نەورۆز




تایبەت " تەندروستی "


بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەرێگەی نەخۆشخانەی شار ئاماری رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز لە 19 بۆ 23ی ئەم مانگە بڵاودەكاتەوە كەلەماوەی ئەو پێنج رۆژەدا لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە.


بەپێی ئامارەكە لەماوەی ئەو پێنج رۆژەدا 2354 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە لەشاری سلێمانی و لەو رێژەیە 722 كەسیان داخڵ بوون و هەر لەو ماوەیەدا 64 نەشتەگەری ئەنجام دراوە و 416 سۆنار كراوە.

لەماوەی رۆژانی پشووی نەورۆز 58 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 17 برینداری رووداوی كەوتن و كەوتنە خوارەوە لەگەڵ 11 برینداری شەڕ و فیشەك و چەقۆ  و هەروەها 31 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەنەخۆشخانەی شار تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1851 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:17:26/03/2019