چلەی ماتەمینی كارمەندی كۆچكردوو نەرمین عەزیز بەڕێوەچوو




تایبەت " تەندروستی " 

بەئامادەبوونی جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری كاگێڕی و لێپرسراوانی دیكەی تەندروستی و هاوڕێیانی، مەراسیمی چلەی ماتەمینی نەرمین عەزیز كارمەندی كۆچكردووی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێَمانی بەڕێوەچوو.


لەمەراسیمەكەدا ووتاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەلایەن د.هیرش سەید سەلیم  جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی خوێندرایەوە و ماتەمینی بەخانەوادە وكەسوكار و هاوڕێ و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكە ڕاگەیاند و ڕۆڵی دڵسۆزانەی كارمەندی كۆچكردووی بەرز نرخاند.

لەبەشێكی دیكەی مەراسیمەكەدا  فازیڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری كارگێڕی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەوتەیەكدا وێڕایی  گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی بەخانەوادە وكەسوكار و كارمەندانی هاوڕێی كارمەندی كۆچكردوو ،ئاماژەی بە ڕۆڵی دڵسۆزانەی ناوبراو كرد لەبەئەنجام گەیاندنی كارەكانی ڕۆژانەیدا لەناو بەڕێوەبەرایەتی.

كورتە ڤیدۆیەك لەسەر ژیانی نەرمین عەزیز جاف كارمەندی كۆچكردوو پێشكەش بەئامادەبوان كرا و كۆتایی بەمەراسیمی چلەی ماتەمینیەكە هات.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 4663 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:08:25/03/2019