ئاگاداری بۆ ژمارەیەك كۆمپانیا و كۆگاكانی بواری دەرمان



تایبەت " تەندروستی "

بەشی گرێبەستەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هەریەك لە كۆمپانیاكانی (برات فارما – هێڵس گەیت – سایۆ – بەهەند – میدیكس – ماتانا – سەردار – R.D.A) و هەروەها  كۆگاكانی دەرمانی ( میر – ناوەند – یادگار – بەرانان) دەكات پابەندبن بە نووسراوی ئەو سپاردنەی كە پێیان دراوە بۆ پرۆژەی دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی تایبەت بە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزووترین كات، بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی توند دەگیرێتەبەر دژی ئەو لایەنەی پابەند نیە.

بۆ مەبەستی ئاگاداربوونیان لەشێوازی رێكارە یاساییەكان تكایە نوێنەری ئەو كۆمپانیا و كۆگایانە رۆژی یەك شەممە بەرواری 17/3/2019 كاتژمێر 10:30ی سەرلەبەیانی ئامادەن بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:01:30:13/03/2019

ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2015. dohsuli.com . All Rights Reserved.