نابێت دایكان ڕەچاوی ئارەزووی خواردنی منداڵەكانیان بكەن
تایبەت " تەندروستی "
لەسیمینارێكدا د.بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك تیشك دەخاتە سەر چۆنیەتی و چەندێتی خواردن و خۆراك بەمنداڵان بەشێواز و ڕێگا تەندروستەكەی.
ئەو پسپۆڕەی زانستی خۆراك پێی وایە هەڵەیە دایكان لەپێدانی خۆراكدا ڕەچاوی ئارەزووەكانی منداڵەكانیان بكەن، پێویستە فێری ئەو خۆراكانە بكرێن كەلەڕووی تەندروستیەوە سوود دەگەیەنێت بەجەستەی منداڵ و گەشەی مێشك.
وتیشی: ئەگەر بەبەرنامە خۆراكە باشەكان بەمنداڵ بدرێت و ناوبەناو ئارەزووی منداڵەكانی تێ بكەوێت، ئەوا ئەو خۆراكە خراپانە كاریگەری زۆرنابێت لەسەر تەندروستی منداڵەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 5483
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:22:13/02/2019