یادی رۆژی شێرپەنجە و دامەزراندنی سەنتەری ژیانەوە كرایەوە



تایبەت " تەندروستی "

بەبۆنەی رۆژی جیهانی شێرپەنجە و هاوكات یادی 10 ساڵەی دامەزراندنی سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەركردن بەتیشك، مەراسیمێك بەئامادەبوونی د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی حكومی و حزبی و ژمارەیەك كەسایەتی و پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بەرێوەچوو.

لەمەراسیمەكەدا چەندین ووتار پێشكەش كران و ئاماژەكرا بەڕۆڵی سەنتەری ژیانەوە لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە تووشبوانی شێرپەنجە و هەروەها ئامار و كار و چالاكی سەنتەرەكە لەدەسپێكی دامەزراندنیەوە تائێستا لەگەڵ پلان و كارنامەی داهاتوویان بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 1329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:38:11/02/2019