ئامۆژگاری بۆ كەمكردنەوەی نەخۆشی چڕی ئێسكەكان


 

" تەندروستی"


چەند ڕێنماییەكی گرنگ هەیە كە ئەگەر بێت و ڕەچاو بكرێت زۆر گرنگن بۆ پاراستنی باری تەندروستی ئێسكەكان لەتووشبوون بە كەمبوونەوەی چڕییەكەیان واتە فشەڵ بوونی ئێسكەكان، ئەو ڕێنماییانەش بریتین لە:

1- خواردنی ئەو خۆراكە تەندروستانەی كە سەرچاوەی كالسیۆم و ڤیتامینDن.
2- زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی كە بەسوودن بۆ ئەو نەخۆشانەی كە كەمبوونەوەی چڕی ئێسكیان هەیە وەك (شیر و ماست و ماسی و سەوزەو پێكهاتەكانی شیری سۆیا).
3- هەوڵدان بۆ ئەنجام دانی وەرزشی سووك وەكو رۆیشتن بەپێ‌ و مەلەكردن و وەرزشی بەهێزكردنی ئێسكی پشت.
4- بەركەوتنی تیشكی خۆر بەتایبەت لە بەیانیان یاخود كۆتایی رۆژدا چونكە سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامین Dن.
5- كەمكردنەوەی خواردنی گۆشت و پرۆتینی ئاژەڵی و مزرە مەنیەكان، چونكە دەبێتە هۆی ئەوەی كە خوێن ترشی زیادبێت و كەمبوونەوەی كالسیۆم.
6- هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی خوێ‌ ی چێشت(كلۆریدی سۆدیۆم) بەوەی كە لە 5گرام زیاتر نەبێت رۆژانە، چونكە دەبێتە هۆی میزكردنی زۆر و كەمبوونەوەی كالسیۆم.
7- كەمكردنەوەی خواردنەوە گازی یەكان، چونكە رۆلێكی سەرەكی یان هەیە لە كەم كردنەوەی كالسیۆم ی جەستەدا.
8- دووربكەوەرەوە لە قەلەقی و دڵە راوكێ،‌ چونكە دەبێتە هۆی زۆرتر دەردانی ماددەی كۆرتیزۆل و زیادبوونی نەخۆشی كەم بوونەوەی چری ئێسك.
9- كەمكردنەوەی خواردنەوەی چاو و قاوە، چونكە دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە زیاتر كالسیۆم لە دەست بدات.
10- دوركەوتنەوە لە خۆراكی لە قوتو نراو كە سەرچاوەی سەرەكی سۆدیۆمن.
11- كەمكردنەوەی خۆراكی پڕ چەوری و شەكر.
12- جگەرە نەكێشان و كەمكردنەوەی دەرمانە هێوركەرەوەكان.
13- ئەنجام دانی شیكاری بۆ زانینی چری ئێسك.
14- بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی پزیشكی تایبەت بە چری ئێسك بۆت دادەنێت.
15- كەمكردنەوەی ئەو دەرمانانەی كە میزكردن زیاد دەكەن، چونكە دەبێتە هۆی زۆرتر لەدەست دانی كالسیۆم بە هۆی زۆر میزكردنەوە.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 2053 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:07:03/10/2018