ئاگاداری تایبەت بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی
" تەندروستی "
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەت بە پێداویستی پزیشكی دەكاتەوە لەماوەی 7 رۆژ لەرێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە سی ڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری كاری دابینكردنی جلی دسپۆزەبڵ و بوخچەی نەخۆش و بوخچەی نەشتەگەری كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.
پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی تێدا بێت و نوێ بن و بەسەرنەچووبن:
1- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
2- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
3- كاری پێشینەی هەبێت لەگەڵ بەرێوبەرایتیمان.
4- بریكارنامەی كۆمپانیای بەرهەمهێنی ئەو كۆمپانیانەی هەبێت كەلە سی ڤی دا دەنووسرێت.
5- تایبەتمەند بێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1068
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:07:19/07/2022