ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی هەناوبینی
تایبەت " تەندروستی "
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لەبواری پێداویستی پزیشكی هەناوبینی دەكاتەوە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پرۆسەی كەمگری بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی هەناوبینی بۆ نەخۆشخانەكانی سنوری بەڕێوبەرایەتی و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ.
هەر كۆمپانیایەك ئارەزوومەندە سی ڤی خۆی پێشكەش بكات بەهۆبەی گرێبەستەكانی بەڕێوبەرایەتیمان لەماوەی (7) ڕۆژدا لەڕێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازەوە بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1- پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت و وێنەیەك لەمۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی بهێنێت و بەسەرنەچووبێت.
2- نوسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی هەبێت.
3- نوسراوی پشتگیری بەڕێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەبێت.
4- بریكاری هەركۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی پێداویستی پزیشكی بیت پێویستە وێنەیەك لەبریكارنامەكەی بهێنێت.
5- چانسی زیاتر بۆئەو كۆمپانیایانە دەبێت كە خۆیان وەبەرهێنن یان بریكاری سەرەكی كۆمپانیای وەبەرهێنن.
6- ئەو كۆمپانیایانەی پێشتر كاریان هەبووە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیمان ڕادەی پاپەندبوونیان بە گرێبەستەكانیانەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیمان دەكرێت بە بنەما بۆ بەشداری پێكردنیان لەتەندەری نوێ.
7- پێویستیەكان دەبێت لە زەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیایان لەسەربێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 700
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:11:22/06/2022